كریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی یوتیوبی وەرگرت

12:40 - 2024-08-27
وەرزش
137 جار خوێندراوەتەوە

بەم دواییە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی كە ئێستا بۆ یانەی نەسر - ی سعودی یاریی دەكات، قەڵغانی یەك ملیۆن هاوبەشی كەناڵی یوتیوبی وەرگرت.
ئەم ئەستێرە جیهانییەی تۆپی پێ، بەم دواییە كەناڵی تایبەت بەخۆی لە یوتیوب كردەوە، هەر لەگەڵ كردنەوەی كەناڵەكەیدا لە ماوەی 90 دەقیقەدا، بەشداربووانی كەناڵەكەی یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند.
جگە لەوەش ریكۆردێكی جیهانیشی تۆمار كرد بەوەی لە ماوەی 24 سەعاتدا هاوبەشەكانی سنوری 20 ملیۆنی تێپەڕاند كە ئەمەش بۆخۆی ریكۆردێكی ترە و لەسەر ئەم ریكۆردانە یوتیوب لەلای خۆیەوە خەڵاتی تایبەتی خۆی پێبەخشی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان