ماستەرز و گراندسلامەكان

12:42 - 2024-08-27
وەرزش
107 جار خوێندراوەتەوە

دوا گراندسلامی ئەمساڵ
بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە كاروانی یارییەكانی گراندسلامی (US OPEN) لە ئەمریكا و لە شاری نیویۆرك دەستیپێکرد، ئەم گراندسلامە كە چوارەم و دوا گراندسلامی ئەمساڵە، یارییەكانی هەردوو خولی كوڕان و كچانیش رۆژی 8 ی مانگی داهاتوو (سێپتێمبەری 2024) كۆتاییاندێت و پاڵەوانەكانیان دەردەكەون.
ماستەرزی سینسیناتی
دوا ماستەرزی ئەمساڵیش كە رێكخرا، سینسیناتی ئەمریكا بوو، ئەم ماستەرزە 12 ی ئەم مانگە دەستیپێكرد و رۆژی 19/8 كۆتاییهات، هەردوو یاریی كۆتایی خولەكانی كوڕان و كچانیش بەمشێوەیە كران:

كچان
لە یاریی كۆتایی خولی كچاندا، ئارینا سابالینكا - ی بیلۆروسی تەمەن 26 ساڵ، جامی پاڵەوانی خولی كچانی ئەم ماستەرزەی بەرزكردووە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا 2-0 (6-3)(7-5) لە جیسیكا بیگۆلا - ی ئەمریكی بردەوە.
سابالینكا ئەمە چوارەم ساڵە دەگاتە یاریی كۆتایی ئەم ماستەرزە، بەڵام سێ جاری رابردوو لە ساڵانی 2018 و 2022 و 2023 دا یاریی كۆتاییەكانی دۆڕاندووە، بەڵام ئەمجارە توانی یارییەكە زۆر بەئاسانی بباتەوە و بۆ یەكەمینجار بوو بە خاوەنی ئەم جامە.
سابالینكا ئەمە دووەم نازناوی پاڵەوانە ئەمساڵ لە پاڵەوانێتییە مەزنەكاندا دەستەبەریدەكات، پێشتر جامی گراندسلامی ئوستورالیاشی بردۆتەوە، هەروەها ئەمە شەشەم جامی ماستەرزیشە لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا بەرزیدەكاتەوە.

كوڕان
لە خولی كوڕانیشدا یانیك سینەر - ی ئیتاڵی جامی پاڵەوانی بەرز كردەوە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا 2-0 لە فرانسیس تیافۆ – ی ئەمریكی بردەوە و یارییەكەش یەك سەعات و 37 دەقیقەی خایاند.
سینەر بەم بردنەوەیە مێژوویەكی گرنگی تۆمار كرد بەوەی پاش بردنەوەی نازناوی پاڵەوان، بۆ پلەی یەكەمی ریزبەندیی جیهانی سەركەوت، ئەمەش بۆ یەكەمین جارە لەمێژووی ئەم وەرزشەدا یاریزانێكی ئیتاڵی بتوانێت بگاتە لووتكەی ریزبەندیی جیهانیی ئەم یارییە.
جگە لەوەش سینەر ئەمە پێنجەم نازناوە ئەمساڵ بەدەستی دەهێنێت، ئەوانیش بریتین لە:
*ئوستورالیای كراوە (گراندسلام).
*رۆتردام.
*مەیامی (ماستەرز).
*هالە.
*سینسیناتی (ماستەرز).
جگە لەوەش ئەمساڵ سینەر یەكەم یاریزانە دوو جامی ماستەرز بەرز دەكاتەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان