تیپی تۆپی پێی یانەی سەیدسادق ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، توشی قەیرانێكی سەختتر بووەوە و تیپەكە ئەگەر بەمشێوەیە بەشداریی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بكات، ئەنجامەكانی لە ئاستی خواست و داواكاریی هاندەرەكانیدا نابن.
ئێستا تیپەكە خەریكی مەشق و راهێنانەكانییەتی تا بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایاب بكات، ئالەم كاتەدا بەهۆی قەیرانی دارایی یانەكەوە، زیاتر لە 10 یاریزانی سەرەكی تیپەكە دەستبەرداری یانەكەیان بوون و چوونەتە یانەیەكی تری كوردستان، بەمەش ئێستا كەمترین یاریزانی تیپەكە بەشداریی مەشق و راهێنانەكانی دەكەن.
بەو هیوایەی ئەم قەیرانەی رووبەڕووی یانەكە بۆتەوە، چارەسەر بكرێت و ئاوڕێكی دڵسۆزانە لە تیپەكە و یانەكەش بدرێتەوە و كێشەكانی تیپەكە چارەسەر بكرێت، چونكە سەیدسادق و یانەی سەیدسادق هاندەرانێكی بێشوماری هەیە و جەماوەرێكی زۆرباشی دڵسۆز بەدوای تیپەكەیان و یانەكەیان و ئەنجامەكانی یانەكەیانەوەن.
ستادیۆم