ئێران: بەھیچ شێوەیەک بەرنامەی نھێنی ئەتۆمیمان نییە

04:28 - 2024-09-07
جیهان
136 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، تاران تائێستا پابەند و بەوەفاوەیە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام دەبێت ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپا بەرپرسیارێتی بەرزکردنەوەی ئاڵای شەڕ لە دژی ئێران بگرنەئەستۆ.

دەشڵێت، ئەو وڵاتانە بەردەوام بە ھاندانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە وڵاتەکەی بەرنامەی ئەتۆمی نھێنی ھەیە و ئەوەش جگە لە پروپاگەندەیەکی بێبنەما و دوور لە راستی ھیچی تر نییە و تەنھا دەیانەوێت فشار لەسەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دروست بکەن بۆئەوەی لە دژی ئێران بووەستێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان