رۆژی پێنج شەممە ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی ( میشێل سالگادۆ )ی ئیسپانی یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ بەشداری كردن لە جامی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگاتە هەرێمی كوردستان.
بەهاوكاری بەشی وەرزشی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، ئەستێرەیەكی تۆپی پێی ئیسپانیاو ڕیال مەدرید دێتە شاری سلێمانی و بەشداری جامی تۆپی پێی سلێمانی دەكات.
ناوەندی وەرزشی كوردستان بۆ ساڵی دووەم خولێكی دۆستانەی تۆپی پێ لەسلێمانی ڕادەگەیەنێت و ئەمجارەیان جامەكە بەنێودەوڵەتی دەكرێت.
یانەی (فورسان هیسپانیای ئیماراتی) كەخاوەنەكەی (میشێل سەلگادۆی) ئەستێرەی پێشوی ئیسپانیاو ریال مەدریدە بەشداری جامەكە دەكەن و روبەڕوی یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكوری شاری كەركوك و یانەی ئیتیسالاتی بەغدا) دەبێتەوە.