تیپی باسكەی یانەی دەربەندیخان تاكە یانەی سنوری پارێزگای سلێمانی-یە بەشداریی خولی نوخبەی باسكەی یانەكانی عیراق بكات و لەگەڵ تیپی یانەی زاخۆ و گازی باكوور، سێ نوێنەری یانەكانی كوردستانن بەشداریی ئەم خولە بكەن.
رۆژی شەممەی ئایندە 14/9 كاروانی یارییەكانی ئەم خولە دەكەوێتە رێ و دەبەندیخان لە یەكەم یاریی خۆیدا لە نێو هۆڵ و هاندەرانی خۆیدا میوانداریی لە تیپی یانەی تیجارەی شاری بەغدا دەكات، یارییەکانی ئەم مانگەی ئەم خولەی یانەكانی عیراق بەمشێوەیە دەبن:
دەربەندیان × تیجارە – شەممە 14/9.
*گازی باكوور × شورتە - یەكشەممە 15/9.
*كەرخ × زاخۆ - یەكشەممە 15/9.
*حللە × دیفاع جەوی - دووشەممە 16/9.
*دیجلە جامیعە × حەشدی شەعبی - دووشەممە 16/9.
*گازی باكوور × كارەبا - پێنجشەممە 19/9.
*شورتە × دەربەندیخان - پێنجشەممە 19/9.
*زاخۆ × تیجارە - پێنجشەممە 19/9.
*دیجلە جامیعە × دیفاع جەوی - هەینی 20/9.
دەربەندیخان × كارەبا - یەكشەممە 22/9.
*تیجارە × حەشدی شەعبی - دووشەممە 23/9.
*دیجلە جامیعە × حللە - سێشەممە 24/9.
*شورتە × زاخۆ - سێشەممە 24/9.
*كەرخ × حەشدی شەعبی - هەینی 27/9.