رۆژی دووشەممە 2/9/2024، لە بارەگای بۆردی وەرزشیی (ی.ن.ک) و بە نوێنەرایەتیی قوباد تاڵەبانی، پێشوازی لە هەردوو پاڵەوان (ڕێژەن فوئاد و یوسف سەلام) کرا و خەڵاتی ڕێزلێنان بە هەردوو پاڵەوانەکە بەخشرا و پشتیوانیی تەواوی قوباد تاڵەبانی بۆ وەرزش و وەرزشکاران دووپات کرایەوە.
ئەم دوو پاڵەوانە، یەکەمیان پلەی یەکەمیی لەسەر ئاستی جیهان لەپاڵەوانێتی لەشجوانی (NPC) لە فینلەندا بەدەستهیناوە، دووەمیشیان لەپاڵەوانێتیی کاراتێی وڵاتانی ئاسیا میدالی زێڕی لە ملکرا و بەو میدالە عیراقی کردە یەکەم لەیاری کاتادا.
لە کۆتاییشدا هەردوو پاڵەوان سوپاسی قوباد تاڵەبانی و بۆردی وەرزشییان کرد بۆ هاندان و پشتگیری وەرزش و وەرزشکاران.