رۆژی 1/9/2024 قۆناغی ئیتاڵیای فۆرمۆلا وەن بەڕێوەچوو، لەم قۆناغەدا شارل لۆكێر- مۆناكۆ پلەی یەكەمیی و ئۆسكار بیاستری پلەی دووەمی و لاندۆ نۆریسی بەریتانی سێیەم بوو، بەڵام ماكس ڤێرستاپینی هۆڵەندی و شۆفێری تیپی رێدبۆڵ و یەكەمی ریزبەندیی گشتی جیهانی، تەنیا پلەی شەشەمی پێبڕا.
ئەمە شەشەم قۆناغی یەك لەسەر یەكە ماكس ڤێرستاپین ناچێتە سەر پلیكانەی یەكەمی و شەش قۆناغی یەك لەسەر یەكە سەیری لویس هامیڵتۆ ن و شارل لۆكێر و لاندۆ نۆریس و جۆرج راسل دەكات كە بەبەر چاوییەوە، ئەوان یەكەمی ئەو قۆناغانەی رابردوو بوون.
لەم قۆناغەی ئیتاڵیادا كە لە حەلەبەی مۆنزا رێكخرا، ڤێرستاپین شەشەم بوو، ئەم ئەنجامە خراپە زۆر نیگەرانی كردووە، بۆیە هەر پاش تەواو بوونی ئەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەکە خۆی پێنەگیراو هێرشی توندی كردە سەر ئۆتۆمبێلەكەی و ووتی: ئۆتۆمبێلەكەم (رێدبۆڵ) بووە بە دڕندەیەكی رانەهێنراو، چونكە هەموو ئۆتۆمبێلەكانی تر بەڕای ئەو راهێنراو و ماڵین و بەدڵی شۆفێرەكان دەڕۆن تەنیا ئۆتۆمبێلەكەی ئەم نەبێت.
هەر لەسەر ئۆتۆمبێلەكەی و لە پەراوێزی نیگەرانییەكانیدا ووتی: من ساڵی پار ئۆتۆمبێلێكی نایابم هەبوو، ئەم كێشەیەی توشی من بووە هۆكارەكەی ئەوەیە ئێمە دیزاینەرێكی بەناوبانگی وەك ئەدریان نیوی – مان لەكیس چووە، بۆیە هیوادارم تیپەكەم بتوانێت چارەسەری كێشەكانی ئۆتۆمبێلەكەم بكەن، هەوڵیش دەدەم لە قۆناغەكانی داهاتوودا بارودۆخەكە بگۆڕین و ئەم ئەنجامە خراپانە باش بكەین.
قۆناغی ئیتاڵیا كەشانزەیەمین قۆناغ بوو بەڕێوە بچێت، ڤێرستاپین شەشەم بوو، ئەم قۆناغەش بوو بە شەشەم قۆناغی یەك لەسەر یەك پلەی یەكەمی نەگرێت، بەڵام لە قۆناغی یەكەمەوە تا قۆناغی دەیەم 7 جار چۆتە سەر پلیكانەی یەكەمی، بەڵام لە قۆناغی 11 – ەوە تا ئەم قۆناغە تەنیا دوو پلەی دووەمی گرتووە.
قۆناغی – ئیتاڵیا (16)
1-شارل لۆكێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری).
2-ئۆسكار بیاستری-ئوستورالیا (تیپی ماكلارین).
3- لاند ۆنۆریس-بەریتانیا (تیپی ماكلارین).
ناوەراستی ئەم مانگەش قۆناغێكی تر و كۆتایی مانگیش قۆناغێكی تری ئەم پاڵەوانێتییە بەڕێوە دەچێت بەمشێوەیە:
قۆناغی – ئازەربیجان(17) 13 تا 15/9/2024
قۆناغی – سەنگافورە (18) 20 تا 22/9/2024
شایانی باسە پاش تەواو بوونی 16 قۆناغ لەم پاڵەوانێتییە ریزبەندیی یەكەم تا هەشتەم شۆفێر بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە كە تەنیا ئەم شۆفێرانە كۆی خاڵەكانیان سنوری 100 خاڵی تێپەڕاندووەو تەنیا یەكەم تا سێیەمیش كۆی خاڵەكانیان سنوری 200 خاڵی تێپەڕاندووە.
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (تیپی رێد بۆڵ) (303 خاڵ).
2- لاندۆ نۆریس –بەریتانیا (تیپی ماكلارین) (241 خاڵ).
3- شارل لۆكێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری) (217 خاڵ).
4 -ئۆسكار پیاستری-ئوستورالیا (تیپی ماكلارین) (197 خاڵ).
5 - كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا (تیپی فێراری) (184 خاڵ).
6 -لویس هامیڵتۆن–بەریتانیا (تیپی مارسیدیس) (164 خاڵ).
7 - سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك (تیپی رێدبۆڵ) (143 خاڵ).
8 - جۆرج راسیل-ئوستورایا (تیپی مارسیدیس) (128 خاڵ).