هالاند ریكۆردێك تۆمار دەكات

12:42 - 2024-09-10
وەرزش
97 جار خوێندراوەتەوە


ئیرلینگ هالاند-ی نەرویجی و یاریزانی یانەی مان سیتی، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، بە گوڕ و تینێكی نوێوە هاتۆتە پێشەوە و پاش تێپەڕبوونی 3 هەفتە بەسەر یارییەكانی خولی ئینگلیزیدا، ریكۆردێك تۆمار دەكات.
تئێستا سێ جەولە یان هەفتە لە یارییەكانی خولی ئینگلیزی بەڕێوە چوون، مان سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی ئەم خولە، دوو یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی و یەك یاریی لە یاریگای خۆیدا كردووە و هەرسێ یارییەكەشی بردۆتەوە و بە خاڵ یەكەمی ریزبەندیی خولەكەیە:
*چێڵسی 0 × 2 مان سیتی.
*مان سیتی 4 × 1 ئبیسویچ تاون.
*وێستهام 1 × 3 مان سیتی.
هالاند لەو سێ یارییەدا 7 گۆڵی كردووە، هەردوو گۆڵەكەی چێڵسی و دوو گۆڵ لە گۆڵەكانی لە ئبیسویچ هەر ئەم كردوونی و لە سێیەم یارییشدا هاتریكی كرد و گۆڵەكانی بردنەوەی یانەكەی كرد.
ئێستا هلاند 7 گۆڵی هەیە بە ڕێژەی 2:5 گۆڵ لە هەر یارییەكدا، ئەمەش ئەو سەروەرییەی دەداتێ كە ئێستا یەكەم یاریزانە تا ئەم هەفتەیەی رابردوو لە هەر پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپادا 7 گۆڵی كردبێت و ئەمەش خۆی بۆخۆی ریكۆردێكە و بە تایبەتیش دووەم یاریزانی پریمەر لیگیشە لەگەڵ تۆنی مادویكی هێرشبەری چێڵسی یەكەم و دووەم هاتریك لەم خولەدا تۆمار بكەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان