رزگار محەمەد بایز
بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم ناوبژیوانانی ناوەڕاستی یاریگا و ڤار، ئەوانەی خولی ئەستێرەكانی عیراق لە وەرزی نوێدا بەڕێوە دەبەن، لە سلێمانی بەشداریی خولێكی بەهێزكردنیان كرد.
رزگار محەمەد بایز سەرۆكی لقی سلێمانی لیژنەی ناوبژیوانانی عیراق، لەوەڵامی ستادیۆمی كوردستانی نوێدا ووتی: 50 ناوبژیوانی ڤار و ناوەندی یاریگای سەرتاسەری عیراق، بۆ ماوەی هەفتەیەك لە سلێمانی بەشداریی كامپێكی بەهێزكردنی توانای جەستەیی و تیۆرییان کرد.
هەروەها ووتی: لیژنەی ناوبژیوانانی تۆپی پێی عیراق سەرپەرشتی ئەم كامپەیان کرد و ئێمەش وەك لقی سلێمانی هاوكارییان بووین و كار ئاسانیمان بۆ بەڕێوەبردنی كامپەكە كرد و هەموو پێداویستییەكانی مانەوە و شوێنی مەشق و شوێنی وتنەوەی وانەكانمان بۆ دابینكردن.
لەكۆتاییدا رزگار بایز ووتی: بەیانیان وانە تیۆرییەكان لە هۆتێل بەرانان و ئێوارانیش لە یاریگای یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی وانە پراكتیكییەكان بە ناوبژیوانەكان دەوترانەوە، وانە بێژ عەلی ساڵح سەرجەم وانەكانی پێدەوتنەوە.