كچێك یەكەم میدالی ئۆڵۆمپی بۆ عیراق دەباتەوە

12:54 - 2024-09-10
وەرزش
103 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا لە پاریس پێشبڕكێیەكانی ئۆڵۆمپیادی پارائۆڵۆمپی بۆ یاریزانانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوامە.
لەم ئۆڵۆمپیادەدا و لە پێشبڕكێیەكانی تۆپی سەرمێزی كچاندا، نەجلە عیماد لە پێشیبڕكێیەكانی تاكی كچاندا توانی میدالێکی زێڕ بۆ عیراق بباتەوە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا توانی لە كچە یاریزانێكی فەرەنسی بباتەوە.
بەمەش ئەم كچە یاریزانە عیراقییە ناوی چووە مێژووی وەرزشی عیراقەوە بەوەی بوو بە یەكەم كچە وەرزشكاری عیراق بتوانێت میدالێكی ئۆڵۆمپی و بە تایبەتیش زێڕ بۆ عیراق لەم بۆنە نێودەوڵەتییەدا  بباتەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان