پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندالی 2026- ئەمریكا

عیراق لە بەسرە یەكەم سێ خاڵی كۆكردەوە و ئەمڕۆ لە كوێت یاریی هەیە

12:55 - 2024-09-10
وەرزش
124 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممە 5/9/2024 سێیەم قۆناغی یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەستیپێكرد و هەڵبژاردەی عیراق لە یەكەم یاریی خۆیدا میوانداریی لە هەڵبژاردەی عومان كرد، هەر ئەو رۆژە لە هەرسێ گروپەكەی تری هەڵبژاردەكاندا، چەندین یاریی تری ئەم پاڵاوتنە كران.
سێیەم قۆناغی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەم كیشوەرە، 18 لە باشترین و بەهێزترین هەڵبژاردەكانی ئاسیا لەم قۆناغەی یارییەكاندا بەشدارن، بەسەر سێ گروپی 6 هەڵبژاردەییدا دابەشكراون، یەكەم و دووەمی هەرسێ گروپەكە راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی جەولەی یەكەم بەمشێوەیە بوون:

پێنجشەممە 5/9/2024
گروپی یەكەم
*ئێران 1 × 0 قیرغیزستان.
*قەتەر 1 × 3 ئیمارات.
*ئۆزبەكستان 1 × 0 كۆریای باكوور.
گروپی دووەم
*كۆریای باشوور 0 × 0 فەلەستین.
*عیراق 1 × 0 عومان.
*ئوردون  1 ×  1كوێت.
گروپی سێیەم
*ئوستورالیا 0 × 1 بەحرەین.
*ژاپۆن  7 × 0 چین.
*سعودیە1  × 1 ئەندەنوسیا.
ئەمڕۆش سێشەممە 10/9/2025 جەولەی دووەمی یارییەكان دەكرێن و تەواوی یارییەكان لەو سێ گروپەدا بەمشێوەیە دەبن:
سێشەممە 10/9/2024
گروپی یەكەم
*كۆریای باكوور ×  قەتەر.
*قیرغزستان  ×  ئۆزبەكستان.
* ئیمارت × ئێران.
گروپی دووەم
*عومان × كۆریای باشوور.
*كوێت  × عیراق-سەعات 9 ی شەو.
* فەلەستین ×  ئوردون
گروپی سێیەم
*ئەندەنوسیا × ئوستورالیا.
*چین ×  سعودیە.
*بەحرەین  ×  ژاپۆن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان