حەربی خالید پیرۆزبایی لە یانەیەكی كەركوك دەكات

01:06 - 2024-09-10
وەرزش
75 جار خوێندراوەتەوە

بەم دواییە پاڵەوانێتیی باسكەی خانمانی یانەكانی عیراق لە دهۆك كۆتاییهات و خانمانی یانەی گازی باكووری شاری كەركوك نازناوی پاڵەوانیان بەدەستهێنا.

بەم بۆنەیەوە، حەربی خالید سەرۆكی لقی كەركوك-ی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق پیرۆزبایی خۆی و لقی كەركوك-ی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و وەرزشكارانی كەركوك-ی گەیاندە ئیدارەی یانەكە و یاریزانان و ستافی راهێنەریی تیپەكە و هیوای بەردەوامی و ئەنجامی زۆر باشتری بۆ تیپەكە لە پاڵەوانێتییەكانی داهاتویاندا خواست.

حەربی خالید

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان