سەرۆک بافڵ لە دیداری کونسوڵی بەریتانیادا: پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت

09:46 - 2024-09-10
کوردستان
260 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان جەختیلێکرایەوە.

لە درێژەی دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە بە بیرکردنەوەیەکی نیشتمانییانە و لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی دۆخەکە هەنگاو دەنێین، ئامانجیشمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە کە تێیدا هاووڵاتییان مافەکانیان پارێزراو بێت، ئەمەش خواستی هەموو لایەکە و پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی، تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بن و مافی هەموو لایەک پارێزراو بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان