زیاتر لە ملیۆنێك خێزان چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە
نەجم ئەلعیقابی وتەبێژی وەزارەتی كاری عیراق رایگەیاند: ژمارەی ئەو خێزانانەی یارمەتی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 93 هەزار خێزان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ژمارەیە 535 خێزان سەرپەرشتیارەكەیان پیاوە و 588یان سەرپەرشتیارەكەیان ژنە، سەرجەمیشیان خزمەتگوزاریی بێبەرامبەری وەك بیمەی تەندروستی و داشكاندنی پارەی خوێندن لە زانكۆكان و هەندێك خزمەتگوزاریی دیكەی حكومیی دەیانگرێتەوە. ئەم خێزانانەش بەسەر بەغدا و پارێزگاكانی دیكەدا دابەش بوون.
عیراق ئۆبزێرڤەر
ئایلۆن ماسك: ئابووریی ئەمریكا بەرەو مایەپووچبوون دەڕوات
ئا: ئارام عەلی عەزیز
ئایلۆن ماسك، ملیاردێری ئەمریكی رایگەیاند: ئابووریی ئەمریكا بە خێرایی بەرەو مایەپووچبوون دەڕوات. بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاش، قەرزی نیشتمانیی ئەو وڵاتە 35 ترلیۆن دۆلارە.
ماسك ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەمریكا تەنها لە ساڵێكدا زیاتر لە یەك تریلیۆن دۆلاری قەرزكردووە، كە لە بودجەی بەرگریی زیاترە.
ئایلۆن ماسك ئاماژەی بە دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان دەكات، وەكو كەسێك كە توانای چارەسەری ئەو رەوشە ئابوورییەی هەبێت.
ئاكشەم