پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دره‌نگ ده‌ستیان به سیستمی ئه‌لیكترۆنی كردوه، به‌ڵام خێرا چونه‌ته پێشه‌وه.
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند، بابه‌تی فراوانكردنی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بڕیاری لایه‌نێك نییه، ته‌نها بڕیاری بانكی ناوه‌ندی یاخود بانكه‌كان نییه، به‌ڵكو لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندیدار و هه‌ماهه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، بۆیه حكومه‌ت كه كۆڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گرنگه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت پێشه‌نگ بن له جێبه‌جێكردندا، ده‌بێت هه‌مو دامه‌زراوه‌كان پابه‌ندبن به كۆكردنه‌وه و پێدانی پاره به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دره‌نگ ده‌ستیان به سیستمی ئه‌لیكترۆنی كردوه به‌ڵام خێرا چونه‌ته پێشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چونه پێشه‌وه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنی پێویستی به ژێرخان هه‌یه. له ساڵی رابردوودا سیستمی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی جێبه‌جێكراوه و بنه‌مایه‌كی راست و دروست بۆ پاره‌دان له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت دروستكراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی پاره‌دان به‌هێزتر ده‌كه‌ن.