عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى سلێمانى راگەیاند، بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆى عیراق لەبارەى هەڵگرتنى مەرج یاخود پابەندیى شوێنى نیشتەجێبوون لە دەرهێنانى پاسپۆرت، لە سلێمانیش چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دوو رۆژە کارى پێدەکرێت.
گوتیشى، بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆی عیراق لە بەرژەوەندیى هەرێمی کوردستان و عیراق دایە و بەگوێرەى بڕیارەکە رسووماتەکانیش لابراون کە پێشتر لەو کەسانە وەردەگیرا و بڕەکەی ١٠٠ هەزار دینار بوو.
رۆژى ٢ى کانوونى یەکەمى ٢٩٢٤، وەزارەتى ناوخۆى عیراق بڕیاریدا بەپێدانى پاسپۆرت بە هاوڵاتییان بەبێ ئەوەى پابەندى شوێنى نیشتەجێبوون بکرێن.
بەگوێرەى بڕیارەکە، هەر کەسێک لە هەر پارێزگایەکى عیراق و هەرێمى کوردستان بیەوێت دەتوانێت مامەڵەى دەرهێنانى پاسپۆرت بکات.