وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنیت کە بەهۆی یەكلایی نەكردنی ناوی كاندیدەكان، تا ئێستا کاتی دەستپێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیار نییە
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندووە کە كۆمیسیۆن هێشتا خەریكی وردبینی كردنە لە ناوی كاندیدەكان و دوای یەكلایی كردنەوەی ناوەكان، لیستی ناوەكان بۆ ئەنجومەنی كۆمیسیاران بەرزدەكرێتەوە و دوای پەسەندكردنی ناوەكان دەتوانن بە شێوەیەكی ڕەسمی بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن .
جومانە غەلای وتوشیەتی" پرسی دیاری كردنی وادەیەك بۆ دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، تایبەتە بە ئەنجوومەنی كۆمیسیارانەوە و تا ئێستاش وادەیەكی دیاریكراو بۆ دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن لە لایەن ئەو ئەنجومەنەوە دیارینەكراوە"