ساڵی نوێی خوێندن لەزانكۆكانی عیراق دەستیپێكرد

05:07 - 2024-09-16
عیراق
276 جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر عەبودی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەمڕۆ  زانكۆكانی عیراق ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 دەستپێكردووە كە وەرزی یەكەمی خوێندن  15 هەفتە دەخایەنێت،

سەبارەت بە سیستمی خوێندنیش ئاشكرایكردوە: سیستمی خوێندن لە كۆلێژ و پەیمانگاكاندا جیاواز دەبێت لە نێوان سیستمی ساڵانە و سیستمی وەرزی و سیستمی پرۆگرام و پرۆسەی بۆلۆنیا كە سیستمێكی نوێیە پەیڕەو دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد،لەمساڵی خوێندندا جیا لە خوێندكارانی عەرەب، خوێندكارانی بیانی لە90 وڵاتی جیاوازەوە ناویان تۆمار كردوە بۆ خوێندن لە زانكۆكانی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان