سەرۆک بافڵ: هەموو كارئاسانییەك دەكەین تاوەكو ژێرخانی ئابووریی هەرێمەكەمان بەهێزتر بكەین

07:16 - 2024-09-16
کوردستان
122 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ماتسو مۆتۆ، باڵیۆزی یابان لە عیراق کرد.

لە دیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییە ئابووری و بازرگانییەكان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان جەختیلێكرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەو هەل و دەرفەتانە كرد كە لە هەرێمی كوردستان و سلێمانی لەبەردەم سەرمایەداران و وەبەرهێنەراندا رەخسێنراون بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان و ئاماژەی بەوەكرد، هەموو كارئاسانییەك دەكەین تاوەكو ژێرخانی ئابووریی هەرێمەكەمان بەهێزتر بكەین، بۆ ئەمەش هیوادارین یابان رۆڵێكی گرنگتر و چالاكانەتر بگێڕن و هانی كۆمپانیا و سەرمایەدارانیان بدەن بۆ فراوانتركردنی كارەكانیان.

پەرەپێدانی هەماهەنگییە كولتووری و فەرهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان بەتایبەت سلێمانی كە پایتەختی رۆشنبیرییە لەگەڵ یابان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و گفتوگۆی پێویستی لەبارەوەكرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان