سەباح ساڵح خەڵاتێکی تایبەتی پێبەخشرا

11:08 - 2024-09-17
وەرزش
91 جار خوێندراوەتەوە

سەباح ساڵح سەعید وەرزشكارێكی دیاری كوردستانە و لە بوارەكانی لەشجوانی و هێزی لەشدا كادرێكی دیارە و لەسەر ئاستی كوردستان و بگرە لە سەر ئاستی عیراق و وڵاتانی دەرەوەش وەرزشكارێكی ناسراوە.
ئێستا سەرۆكی نوێنەرایەتیی راپەڕینی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و ئەندامی كۆمیتەی تەنفیزی یەكێتیی هێزی لەشی عیراق و سەرپەرشتیاری  ناوچەی باكووری عیراقی ئەو وەرزشەیە، لەگەڵ هەموو ئەم ئەركانەشدا، تائێستاش لەوەرزشەكەشدا بەردەوامە.
بەم دواییە لە موسڵ پاڵەوانێتییەكی هێزی لەش بۆ پاڵەوانانی سنوری ئەو پارێزگایە رێكخرا، لەم پاڵەوانێتییەدا سەباح ساڵح سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەكە بوو،  لەپەراوێزی پاڵەوانێتییەكەشدا خەڵاتێكی تایبەت و بڕوانامەیەكی رێزلێنانی پێبەخشرا لەپای خزمەت و ماندوو بوونەكانی لەم وەرزشدا و خەڵاتەكانیش بریتیبوون لە بڕوانامەیەكی رێزلێنان و قەڵغانێكی داهێنان كە یەكێتیی هێزی لەشی موسڵ پێی بەخشی، ئێمەش وەك ستادیۆم پیرۆزبایی لێدەكەین و هیوادارین لە خزمەتەكانی بۆ وەرزشی كوردستان و عیراق بەردەوام بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان