محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، دەسپپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم پێویستی بە ھەمواری گرێبەستە نەوتییەکان یان ھەمواری یاسای بودجەیە.
دەشڵێت، كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم هەمواركردنی گرێبەستەكان رەتدەكەنەوە.
سودانی راشیگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە چارەسەر، پێشبینی دەكەین ئەمساڵ بگەیەنە چارەسەر بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت.