״عیراق خوازیاری پتەوكردنی پەیوەندییەكانە״

12:29 - 2024-09-17
عیراق
233 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازی لە پراشانت بیسای باڵیۆزی هیندستان لە عیراق كرد، كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی، سەردانی كردبوو.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار، ستایشی هەوڵەكانی باڵیۆزی كرد بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دووپاتیكردەوە كە عیراق بەپەرۆشە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی بەهێز لەپێناوی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكە و جیهاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان