״چەسپاندنی سەقامگیریی و پشتگیری لە حكومەت״

09:37 - 2024-09-18
عیراق
253 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لەمیانی پێشوازی لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر، باسیان لە بارودۆخی وڵات و پێشهاتەكان كرد و  جەختیانكردەوە لەسەر «پێویستیی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و بەهێزكردنی هاریكاری و هاوئاهەنگی».
لە دیدارەكەدا، گرنگی پاڵپشتیكردنی كارەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكانی، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە باشتركردنی خزمەتگوزاری و بژێویی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەكان، خرایەڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان