هونەرمەندی شێوەكار تەبارەك غەسان ئال سەعید لە نەتەوەی عەرەبی شاری كەركوكە، ساڵی (1998) لەدایكبووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كەركوكە لە ساڵی 2019 دا.
تەبارەك لەناو خێزانێكی هونەریدا پەروەردە بووە، باوكی هونەرمەندی كۆچكردوو غەسان ئال سەعیدە و دایكیشی شێوەكاری دێرین نەدا عەسكەرە.
تەبارەك غەسان بە دوالاپەڕەی وت: هەر لە منداڵییەوە هۆگری ئەو هونەرە بووم و لەسەر كاری هونەری وێنەكێشان بەردەوامم و بەشداریم لە چەندین پێشانگەی تایبەتی و هاوبەشدا كردووە چ لەناو كەركوكدا و چ لە دەرەوەی شارەكە.
سەبارەت بە جموجۆڵی هونەری شێوەكاری لە كەركوك وتی: بە رای من ئەم هونەرە مافی خۆی نەدراوەتێ و پێویستە پشتگیری تەواو لێبكرێت، بە تایبەتی ئاوڕدانەوە لە هونەرمەندە دێرینەكان و برەودان بە تواناكانی لاوە بەهرەدارەكان تا پەرە بە هونەرەكەیان بدەن، هیوای خواست هونەری شێوەكاری لە عیراق بە گشتی و لە كەركوك بە تایبەتی گرنگی زیاتری پێبدرێت بۆ ئەوەی هونەرمەندان زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.
لەكۆتاییدا وتی: زۆر خۆشحاڵم كە دایك و باوكم منیان پێگەیاند و هەمیشە شانازییان پێوەدەكەم كە توانیومە رێچكەی ئەوان بگرمەبەر.
كەركوك - رزگار شوانی