ژمارە 99 ی گۆڤار رۆڤار دەرچوو، ئەم گۆڤارە بڵاوكراوەیەكی رۆشنبیرییە و هەر ژمارەی تایبەتە بە داهێنەرێكی كورد و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم هەر سێ مانگ جارێك دەریدەكات.
ئەم ژمارەیە بۆ هونەرمەندی شێوەكار ئیسماعیل خەیات لە ژێر ناوی( ئیسماعیل خەیات، رەنگكردنی بەرد و باڵندە و ماسییەكانی نیشتمان) تەرخان كراوە كە ژمارەیەك لە ئەدیب و هونەرمەند و نووسەر لەسەر ئەو هونەرمەندە نووسیویانە و لە روانگە و دیدی جیاوازەوە سەیری بەرهەمەكانی ئەو هونەرمەندەیان كردووە، لەوانە: ژیان و كارنامەی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات، خەیات پاشای رەنگەكان، هونەری ئیسماعیل خەیات، فڕینی خەیاڵ بەسەر هەورەكاندا، هونەرمەندێكی هێمن و جیاواز، پیاوی بەرد، قۆناغی ریالیستی لە هونەری خەیاتدا و ... هتد خراونەتەڕوو.
ئاشتی جەعفەر