دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون كرد و كارنامەی لە ژمارەیەك باڵیۆزی نوێ وەرگرت.
لە دیدارەكەیدا لەگەڵ قاسم ئەلئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، دوایین پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوخۆی وڵات تاوتوێكران و سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە كە «پتەوكردنی ئاسایشی ناوخۆ و پاراستنی سنوورە هاوبەشەكان، پاڵپشتی لە پەرەپێدانی كەرتی ئابووری و وەبەرهێنان دەكات و دەبنەمایەی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی».
لەمیانی دیداریشی لەگەڵ رەیان كلدانی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون، سەرۆك كۆمار، ئاماژەی بە گرنگی یەكخستنی ریزەكان و پێكەوەكاركردنی هێز و لایەنەكان كرد بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
لەلایەكی دیكەوە، سەرۆك كۆمار، كارنامەی لە ماهر ئەلتەراونە باڵیۆزی ئوردن، خاتوو یانیت ئەنتین باڵیۆزی هۆڵەندا، یان شنیداوڤ باڵیۆزی كۆماری چیك، دانیال هۆن باڵیۆزی سویسرا و ئەلیسیا ریكۆ پیرێز دێل بۆلگار باڵیۆزی ئیسپانیا، وەرگرت.