لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بڕیاریدا بە دانانی ئارەش لهۆنی بە پارێزگاری سنە، كە كوردێكی سوننەیە.
ئارەش لهۆنی ساڵی 1975 لە شاری پاوە لە پارێزگای سنە لەدایكبووە و خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە ئابووریی نێودەوڵەتیدا و پێشتریش نوێنەری خەڵكی پاوە بووە لە پەرلەمانی وڵاتەكەدا و چەندین پۆستی دیكەش (بەڕێوەبەری رێكخراوی مانگی سوری پارێزگای سنە، قائیمقامی جوانڕۆ، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی مانگی سوور، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی سنە، جێگری پارێزگاری سنە بۆ كاروباری ئابووری)ی هەبووە.
لهۆنی؛ بوو بە بیستەمین پارێزگاری سنە لە دوای ساڵی 1979 و یەكەمین پارێزگاریشی ئیبراهیم یونسی بووە كە خەڵكی بانە بوو.
سەرچاوە/ روزنامە همشهری