ئەنجامی سێ یاریی

09:59 - 2025-01-15
وەرزش
12 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەممەی رابردوو یارییەكانی هەفتەی 14 –ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بە سێ یاریی دەستیانپێكرد و ئەم سێ یارییە كران: 
*رزگاری 1 × 0 پێشمەرگەی هەولێر.
* پیشەسازی 1 × 3 زاخۆ.
* هەندرێن 2 × 1 برایەیتی.
دوێنێش سێشەممە 14/1 ئەم یارییانەی تر دەبێت كرابن:
*ئاكرێ × سیروانی نوێ.
*چوار قوڕنە × دەربەندیخان.
*شەقڵاوە × سەیدسادق.
*رانیە × هەولێر.
لە لایەكی ترەوە، رۆژی چوار شەممە  8/1، یارییەكانی هەفتەی 13 -ەش كران، لە یارییەكانی ئەم هەفتەیەدا، دەربەندیخان بردنەوەیەكی گرنگی تۆمار كرد و لە یاریگای سیروانی نوێ -وە بە بردنەوەیەكی بە نرخەوە گەڕایەوە دەربەند، ئەم سێ خاڵەی یارییەكەش بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندیی سەریخست، شیروانەی یەكەمی ریزبەندییش، لە یاریگا چوار قوڕنە، توانی خاڵێكی تر بخاتە سەر كۆی خاڵەكانی و لەگەڵ چوار قوڕنە یەكسانبوو، پێشمەرگەی هەولێری ركابەری شێروانە –ش، توانی یاریی ئەم هەفتەیەی لە هەندرێن بباتەوە، رزگاریش خاڵێكی بە نرخی لە هەولێر سەند و لەگەڵیدا یەكسان بوو، ئەم یەكسان بوونەش رزگاری گەرمیانی بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندیی سەرخست و لەگەڵ دەربەندیخان -ی سێیەم، هەمان كۆی خاڵیان هەیەو سێیەم و چوارەمی ریزبەندیین.

تەواوی ئەنجامی یارییەكان
*برایەتی 3 × 0 پیشەسازی.
*هەولێر 1 × 1 رزگاری.
*پ.هەولێر 1 × 0 هەندرێن.
*ئاكرێ 2 × 1 شەقڵاوە.
*سیروانی نوێ 0 × 1 دەربەندیخان.
*سەید سادق 0 × 1 رانیە.
*چوارقوڕنە 1 × 1 شێروانە.
بەر لە ئەنجامدانی یارییەكانی هەفتەی 14، ریزبەندیی یانەكان بەو شێوەیەیە كە لە خشتەكەدا هاتووە و لە پەیجی رەسمی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستانەوە لە فەیس بوك، وەرگیراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان