دوێنێ لە سلێمانی، مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی پارتیزان و تێكۆشەری دێرین (فەهمی ئەحمەد عەزیز)ی كرد و لە تەندروستییان پرسییەوە.
مەكتەبی سكرتاریەت رۆڵی هەڤاڵ فەهمی-یان بەرزنرخاند لە كاروانی خەبات و شۆڕشی چەكداری كە وەك پارتیزان و تێكۆشەرێكی ئازا و بەورەی گەلی كورد دانەبڕا لە خەبات و ئازایانە لە قۆناغەكانی سەختی شۆڕشدا بەشداری كرد و وەك قارەمانێكی یەكێتی لەگەڵ گەلەكەیدا مایەوە.
مەكتەبی سكرتاریەت ئەوەی خستەڕوو كە لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، تێكۆشەرانی كوردایەتی و شۆڕشی نوێ بەسەردەكرێنەوە و لەپای ئەو خەباتەی پێشكەشی گەلەكەیان كردووە رێزیان لێدەنرێت، كە هەڤاڵ فەهمی یەكێكە لەو قارەمانانە.