پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان و ریكۆردێكی نوێ

11:12 - 2024-09-19
کوردستان
121 جار خوێندراوەتەوە

KTI لەسەر ئاستی عیراق (58)مین و لەسەر ئاستی هەرێمیش (18)مین ناوەندی ئەكادیمییە.
لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە گشتییەی پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان پەیڕەوی دەكات، هەمیشە لەسەر ئاستی زانستی و ئەكادیمی بەردەوام دەستكەوتی نوێ رادەگەیەنێت، ئەمجارەش KTI بووە یەكەمین و تاكە پەیمانگە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان لە بواری AD Rankings لیست بكرێت و پلەی (58)مین لەسەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەدەستبهێنێت و لەسەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان پلەی (18)مین بەدەستبهێنێت.
ئەم هەڵسەنگاندن و رانكینگە پشت دەبەستێت بە (H Index)ی توێژەران كە لە پەیمانگەکەمان كاردەكەن و ئەم دەستكەوتە گەورەیەی پەیمانگە دەگەڕێتەوە بۆ لێهاتوویی ستافی پەیمانگە و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و گرنگیدانی زیاتر بە بواری ئەكادیمی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان