״پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا״

11:40 - 2024-09-19
کوردستان
123 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد و پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە، پرسی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، گفتوگۆیان لەسەر کرا.
هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکرێن. سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش تەئکیدیان کردەوە کە پێویستە پڕۆسەکە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەڕێوەبچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان