راپۆرتی / ئه‌یاز هه‌ركی
ئامێدی یه‌كێكه له قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، شارۆچكەیەكی دێرینە و لەسەر چیایەكی بەرز دروستكراوە، شێوەكەی تاڕادەیەک بازنەییە و لە شێوەی قەڵادایە.
شێوازی دروستبوونی شارۆچکەکە وایکردووە، فراوانبوونی سنوورداربێت نەتوانرێت لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان یەکەی نیشتەجێ بوونی زیاتر دروست بکرێت، ئەوەش گرفتی بۆ دانیشتووانی شارۆچکەکە دروست کردووە و داوای چارەسەر لە لایەنی بەرپرس دەکەن.
گرفتی گەنجان
بزاڤ ئامێدی، گەنجێکی دانیشتووی شاری ئامێدییە دەڵێت: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون له سه‌نته‌ری شاری ئامێدی، پێویستە پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئامێدی نوێ تەواو بکرێت، کە زیاتر لە 10 ساڵە دەستی پێکردووە و تائێستا تەواو نەکراوە، لەبەرئەوەی گرفتی نەبوونی یەکەی نیشتەجێ بوون کاریگەریی هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی ژن و ژنخوازی لە شارۆچکەکەدا.
وتیشی: ئەو گەنجانەی تازە ژیانی هاوسەریی پێکدەهێنن ناچارن بەهۆی نەبوونی یەکەی نیشتەجێ بوونەوە شارەکە بەجێبهێڵن، یاخود دوو ماڵ و سێ ماڵ لە یەک خانوودا بژین، هەروەها بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سەربازانی تورکیا هاووڵاتیان ناتوانن لە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەکەدا جنیشتەجێ ببن، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین ئاگاداری كێشه‌ی گەنجانی شارەکەمان بن و یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکەن.
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای ئامێدی به‌پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینی كراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 له 126,503 كه‌س پێكدێت و رووبه‌ری شارۆچكه‌کە 2890كم دووجایه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن گەنجێکی دیکەی دانیشتووی ئامێدی دەڵێت: بە راستی نامانەوێت شارەکەمان بەجێبهێڵین، به‌ڵام شاره‌كه‌مان زۆر بچووکه و شوێنی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تازه ژیانی هاوسه‌ریی پێکده‌هێنن نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی ئامێدی نوێ ته‌واو بكرێت، بێگۆمان قه‌یرانی نیشته‌جێبوون تاڕاده‌یه‌ك له شاره‌که‌ماندا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
تەواوکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون
وتیشی: بەهۆی بچووکی شارەکەمان و کەمیی یەکەی نیشتەجێبوون، کرێی خانوو لە شاری ئامێدی بەرزبووەتەوە، ئەمەش بووەتە قەیرانێکی دیکە و بارگرانییەکی دیکەی دارایی لەسەر هاووڵاتیانی شارەکەمان، بە تایبەت بۆ ئەوانەی تازە ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە.
به‌یار ئامێدی، رۆژنامه‌نووسی دیاری شاری ئامێدی به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: راستە جوگرافیای شارۆچکەکە رێگە بە فراوانبوون نادات، بەڵام دەکرێت لایەنی بەرپرس بە دورستکردنی پرۆژەی نیشتەجێ بوون لە شێوازی باڵەخانەی بەرز کێشەی کەمی یەکەی نیشتەجێ بوون چارەسەر بکات.
وتیشی: پرۆژەی نیشته‌جێبوونی ئامێدی نوێ کە چەند ساڵێکە بە تەواو نەکراوی بەجێهێڵراوە، تەواو کردنی هاوکارێکی باش دەبێت بۆ کەم بوونەوەی قەیرانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە شارۆچکەکەدا.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەری شارەوانیی ئامێدییەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە بدات.
جوگرافیای ئامێدی وایکردووە دەرفەتی فراوانکردنی نەبێت، بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی لەم شارەدا ژیان و ئاوه‌دانی هەبووە.