هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران دابەشدەكرێت

11:46 - 2024-09-19
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە

نەسرین عەلی بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاند: لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین و لەسەر هێڵین كە چەكی ئەو 150 ملیار دینارەی بڕیاری لەسەردراوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان و قسەمان لەگەڵ كردوون، ئەمڕۆ تا سبەی دەیخەنە سەر هەژماری هەرێم.
وتیشی، هەفتەی داهاتوو بڕی ئەو 150 ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەكرێت، كە بڕی 67 ملیارو 840 ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانییە و ئەوی تر بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان