تەها عەبدوڵڵا
دوای داخستنی بۆ ماوەی پێنج رۆژ، بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەن نوێنەران و كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی خاڵە سنوورییەكان و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ و نوێنەری سەرجەم بازگەكانی عیراق، بڕیاردرا ئەمڕۆ بازگەی كفری-سلێمان بەگ بەڕووی شوفێران و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بكرێتەوە.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی، كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ دەستەی خاڵە سنوورییەكانی عیراق كرد كە راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری بازگەكان و نوێنەری سەرجەم بازگەكانی عیراق ئامادەبوون و بڕیاردرا ئەمڕۆ 19/9 بازگەی كفری-سلێمان بەگ بكرێتەوە.