سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ بەشداریكردن لە کۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرەو نیۆیۆرك بەڕێكەوت.
نووسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، سودانی لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا وتەیەك پێشكەش دەكات و جەختدەكاتەوە لەسەر پتەوكردنی هاریكاری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان.
وتیشی، سودانی زنجیرەیەك دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەركردەی وڵاتان ئەنجام دەدات.