فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوادەكات نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بكرێت و وەڵامی وەزارەتی نەوتیش ئیجابی بووە.
لەوبارەیەوە، غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندووە: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی فراكسیۆنەكەیان بۆ دەستەبەركردنی ماف و شایستەكانی هاووڵاتیانی هەرێم، قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عیراق كردووە و نووسراوی رەسمیشیان ئاراستەكردوون تا پێش هاتنی وەرزی سەرما، نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بنێردرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، دەڵێت: وەڵامی وەزارەتی نەوتی عیراق ئیجابی بووە و چاوەڕێ دەكرێت پێش هاتنی وەرزی زستان، نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن.