تۆ بڵێی 100 دۆلار بگاتە 160 هەزار دینار؟

12:07 - 2024-10-06
ئابووری
152 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتی كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، رۆژی شەممە نرخی 100 دۆلار لە بازاری دراوی بەغدا گەیشتە 154 هەزار دیناری عیراقی، هاووڵاتیانیش نیگەرانی ئەوەن زیاتر بەرزبێتەوە و بگاتە 160 هەزار دینار، چونكە هەڵاوسانی نرخی خۆراك بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
نزیكەی 10 رۆژە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی لەبەرزبوونەوەیەدا و هەوڵەكانی بانكی ناوەندیی عیراقیش بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە رێگە لەو بەرزوونەوە بگرێت.
سومەرییە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان