یەکێتی مامۆستایان پشتیوانی لە بڕیاری راگرتنی پڕۆژەی "ھەژماری من" دەکات

04:58 - 2024-10-06
کوردستان
91 جار خوێندراوەتەوە

دەقی ڕاگەیەندراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

سەبارەت بە چارەسەرکردنی مووچەوە، تەنھا بە تەوتین کێشەی موچە کۆتایی دێت.

مامۆستایانی دڵسۆز و خۆنەویست     

لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدرالڵی سەبارەت بە مووچە، وەک یەکێتی مامۆستایان باوەڕی تەوامان بەوە ھەبوو، تەنھا بە تەوتینکردن کێشەی مووچە کۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە ھەموو لایەنەکان کردووە، پشت لە ھەژماری من بکەن و پشتگیری  پڕۆسەی بە بانکیکردن لە بانقە حکومیەکان بکەن، خۆشبەختانە بەڕێزکاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەژماری من رەتدەکەینەوە و پشتیوانی لە تەوتینکردنی مووچەکان لە بانکە حکومییەکانی سەر بە مەرکەز دەکەین.
ئەوەی راستی بێت ئەو ھەڵوێست و بڕیارە رێک رەنگدانەوەی داخوازییەکانی زۆربەی مامۆستایانە لە ھەرێمی کوردستان، چونکە پێیانوایە بە ھەژماری من کێشەکان کۆتایی نایەت و ھیچ سوودیشی لێناکەوێتەوە، بەڵام بە تەوتین کێشەکان کۆتایی دێت و لە زۆر بواریش سوودمەندبوونی تێدایە، بۆیە بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری ئەو بانگەوازە مێژوییەی کاک بافڵ دەکەین، دەشخوازین لایەنەکانیتریش پشتگیری بکەن، بۆ ئەوەی بە یەکجاری کێشەی پاشەکەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی مووچەی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی تایبەت کۆتایی پێبێت و بکەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی  بەرجەستە بێت داخوازییەکانی مامۆستایان.                                              
                                            
بە ھەوڵی دڵسۆزانەی رێبەرانمان                                                     
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان     
مەکتەبی سکرتاریەت / لیستی سەوز 
6ی تشرینی یەکەمی 2024

بابەتە پەیوەندیدارەکان