یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سێیەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لە شاری کۆیە ئەنجام دەدات.
لەو کەرنەڤاڵەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ئامادەبوونی کاندیدانی لیستی (١٢٩) یەکێتی لە شاری کۆیە.
«کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆ سەپێن دەهێنین».
زانیاری:
رۆژی شەممە ٥/١٠/٢٠٢٤
کاتژمێر: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: یاریگای کۆیە
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی رەسمیی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان