سارا مەلا موحسین: سوپاسی كوردستانی نوێ دەكەین

11:30 - 2024-10-07
هەمەرەنگ
49 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ مەراسیمی چلەی كۆچی دوایی مەلا موحسینی رۆژنامەفرۆشی بەڕێوە برد، سارا مەلا موحسین لە لێدوانێكدا بە دیجیتاڵ میدیای کوردستانی نوێی وت: زۆر خۆشحاڵبووم بە سازدانی ئەو مەراسیمە و سوپاسی كوردستانی نوێ دەكەین بۆ ئەو رێزلێنانە.
وتیشی: باوكم كەسێك بوو كە لە رۆژنامەفرۆشتن چێژی وەردەگرت، ئەو چەندین هەلی تری بۆ رەخسا، بەڵام لەبەرئەوەی حەزی لە كارەكەی بوو، دەستی لە كارەكەی بەرنەدا و لە سەر كارەكەی بەردەوام بوو.
ناسك فەتاح

بابەتە پەیوەندیدارەکان