ل: ئابووری
رێژەی هەڵاوسان لە عیراق كەم بۆتەوە
عەبدولزەهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند: رێژەی هەڵاوسان لە عیراق تا ئێستا %3ی تێنەپەڕاندووە و نرخی خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی هاووڵاتیان بە جێگیریی ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر رێژەی هەڵاوسان لە عیراق بەراورد بكەین بە رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتانی دیكە، ئەوەندە كەمە كە شایەنی باسكردن نییە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە دیاردەی هەڵاوسان لە عیراق بە تەواوی لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتدایە.
ئەلمەسرا
52 شاری نیشتەجێبوون لە عیراق دروست دەكرێت
بەرپرسێك لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عیراق رایگەیاند: پلانیان هەیە بۆ دروستكردنی 52 شاری نیشتەجێبوون، بە شێوازی مۆدێرن كە شایستەی هاووڵاتیان بێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا لەو ژمارەیە پێنج پڕۆژە رەزامەندیی دەستپێكردنی كارەكانی وەرگرتووە و ئەوانی دیكەش لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت، پرۆژەكانیش بە جۆرێكن، كە سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و كاروباری ئیداریی بە سیستمی ئەلەكترۆنی بەڕێوە دەبرێن.
ئیقتیساد نیوز
كۆمپانیا BP دەستبەرداری زیادكردنی بڕی بەرهەم دەبێت
سێ سەرچاوەی جیاجیا جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە كۆمپانیای (BP) واتە بریتیش پترۆلیۆمی بەریتانی دەستبەرداری ئەو ئامانجە دەبێت كە پێشتر دەستنیشانی كردبوو بۆ زیاد كردنی بڕی بەرهەم تا ساڵی 2030.
بە گوێرەی ئەو راپۆرتانە بێت (BP) ئامانجی بەرهەمهێنانی خۆی لە چەند ساڵی داهاتوودا دەگۆڕێت و لەمەودوا بەو ئاراستەیە كار دەكات كە لە بری زیادكردنی بڕی بەرهەمی نەوت، بڕی بەرهەمی وزەی نوێبووەوە زیاد دەكات.
سكای نیوز