ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی ی.ن.ك، لە ساڵیادی كۆچی دوایی نووسەر و تێكۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو فەقێ شێخ وەسانی، رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوە رێكدەخات بۆ چوار كتێب (خۆشناو و دۆ و دۆشاو، ڕەشەدۆر، جاش و جاشایەتی، فەقێ شێخ وەسانی مێژووی شكۆ و شانازی) كە سێ كتێبیان لە نووسینی فەقێ شێخ وەسانی-یە، كتێبێكیشیان لە نووسینی فەرهاد شێخ وەسانی-یە. رێوڕەسمەكە، سەعات 3:30 دەقیقەی پاشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە لە هۆتێل چوارچرا، بەڕێوەدەچێت.