راگەیاندنی هێزەکانی ۷۰
دوای ئەوەی لیوا رکن عومەر ساڵح حەسەن، فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ داوای لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد مووچەی ئەو خانەنیشانەی هێزەکانی ۷۰ کە گرفت بۆ مووچەکانیان دروست بوو بوو سەرەف بکرێت، لەئێستادا خۆشبەختانە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکەی فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ دایەوە و فەرمانی کرد بە سەرفکردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنیشینانەی هێزەکانی ۷۰ کە مووچەکانیان گرفتی هەبوو.