وەرن با چاکی کەینەوە

01:46 - 2024-10-13
دووتوێ
98 جار خوێندراوەتەوە

دەلیل جەمال

وەرن باچاکی کەینەوە
حکومڕانی راست کەینەوە
بەیەکێتی و یەکدەنگیمان
هەولێرمان وەربگرینەوە

بەجیاوازی بیر و ڕامان
بەهەنگاوی پیر و لاومان
بە حەکیمی کاکی کاکان
هەولێرمان وەر دەگرینەوە

ئیتر کاتی راچەنینە
کاتی ستەم راماڵینە
ئێمە قەڵا لەپشتمانە
هەولێرمان وەردەگرینەوە

رێگەنادەین خۆسەپێنی
بەتاکڕەوی و خۆچەمێنی
ئەم وڵاتە تاڵان بکەن
کۆتاییان پێدەهێنی

وەرن یەک و یەکگرتووبین
بۆچاکسازی یەکێتی بین 
بەلیستەکەی سەرۆک بافڵ
جیاکاری لەبن دێنین

سەرۆک بافڵ وائەڵێ
ئەوەی ئەیڵێ هەر وا ئەبێ
پیاوی کردارەکانە
دوا پەیامی لۆمارێ..

بابەتە پەیوەندیدارەکان