لە رۆژی شەھیدی یەکێتیدا، رۆژێک نییە بیرەوەری و داستانێکی نەبەردی و قارەمانێتی شەھیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی تێدا نەبێت، رۆژی شەھیدی یەکێتی رۆژی وەفاداری و پەیمان نوێکردنەوەیە بۆ رێبازی پیرۆزی شەھیدان دیاریکراوە.
شەھیدانمان بە ئومێدەوە بەرەو پیری پەتی سێدارە و مەرگ دەچوون لە پێناو ئامانجێکی پیرۆزی کوردایەتی و ئازادی نیشتمان، ئێمەش بەڵێنی وەفا بۆ شەھیدانمان دووپاتدەکەینەوە کە پارێزەری دەستکەوتەکانیان بین و بەردەوامبین تێبکۆشین بۆ بەدەستھێنانی ئەو ئامانجە رەوایانەی گەلەکەمان کە بەدەست نەھاتوون.
لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەسەرۆکایەتی رابەر و سەرکردەمان ڕەوانشاد، مام جەلال دژ بە رژێمی بەعسی فاشست پێشمەرگە شەھیدەکانی یەکێتی بوون بەخوێنی خۆیان ئازادی سەرتاسەریان بەرھەمھێنا و لە شەوی نائومێدی دا چرای ئومێدیان بەخوێنی خۆیان ھەڵکرد و بەعسیان شکاند، ژوورەکانی سێدارە گەواھیدەری قارەمانێتی و بڕوابەخۆبوون و گیانفیدای یەکێتییەکان دەسەلمێنێت.
لەم رۆژە پیرۆزەشدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە کاروانی پڕ لە قوربانیدان دووپاتدەکەینەوە و سەری رێز و نەوازش دادەنوێینین لەئاست قارەمانی و خۆراگری شەھیدان و وەفاداری و خزمەتکردن بۆ کەسوکار و بنەماڵەی شەھیدان دووپاتدەکەینەوە.
بەرز و شکۆدار بێت ٢١-١١ رۆژی شەھیدی یەکێتی
ئەنجومەنی پشتیوانی (ی.ن.ک)