بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە:دەنگۆی بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو وێستگەكانی دەنگدان راست نییە

10:45 - 2024-10-18
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە

ئەنوەر عومەر عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، خۆم مۆبایلم نەبردە ژوورەوە رێگەش نادەین هیچ ئەفسەر و پۆلیسێك مۆبایل بۆ ناو وێستگەی دەنگدان بیباتە ژوورەوە، ئەوەشی باس لەوە دەكرێت درۆ و دەلەسەیە و دیعایەیە.
وتیشی، بەیانی زوو خۆم لەگەڵ بەرپرسی وێستگەكە قسەم كردووە و پێم ووتوە مۆبایل بردنە ژوورەوە قەدەغەیە، بەڵام بەرپرسی وێستگەكە پێی وتووم زەمانی هیچ مۆبایلێك ناكەم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان