دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

10:50 - 2024-10-18
کوردستان
57 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە تاوەكو كاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوامبێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا، 215 هەزار و 960 كەس كە 7%ـی دەنگدەرانی گشتییە، لە ئەندامانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و بەندكراوان و هەندێك لە نەخۆشی نەخۆشخانەكان دەتوانن دەنگ بدەن.
لە هەرێمی كوردستان و حەوت پارێزگای عیراق رۆژی 18ـی تشرینی یەكەم پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەرێوەدەچێت، 109 بنكەی دەنگدان بۆ 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەت ئامادەكراوە.
زۆرترین دەنگدەری تایبەت لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە بازنەی هەولێرە كە 89 هەزارو 791 دەنگدەری هەیەو بازنەی هەڵبژاردنی هەڵەبجە كەمترین دەنگدەری تایبەتی هەیە كە 952 دەنگدەرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان