رۆژی 14/10/2024 حەربی خالید -ی سەرۆكی نوێنەرایەتیی كەركوك-ی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق، پێشوازی كرد لە هێڤین فەخرەدین كە كچە پاڵەوانێكی تازەپێگەیشتووی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی شاری كەركوكە.
ئەم كچە، پاڵەوانی هەڵدانی مەترەقەیە، بەم دواییەش لە پاڵەوانێتییەكانی عیراقدا ئەنجامی زۆرباشی تۆماركردووە و چاوەڕوانی پاشەرۆژێكی باشی لێدەكرێت.
لەدیدارەكەدا كە سەباح حسێن ئەندامی یەكێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عیراق و كەنعان ئیبراهیم سكرتێری لقی یەكێتییەكە لەكەركوك ئامادەیبوون، خەڵاتی ئەم كچە پاڵەوانە كرا.