خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عیراق

نەوتی باشوور یەكەم و سلێمانی دووەم بوو

11:45 - 2024-10-22
وەرزش
45 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێك لەمەوبەر خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عیراق كۆتاییهات و نەوتی باشوور یەكەم و یانەی سلێمانی دووەم و جەیشی شاری بەغدا سێیەمی ئەم پاڵەوانێتییە بوون.
لەنێوان رۆژانی 14 تا 16/10/2024 لە هۆڵی یانەی ئەكاد عەنكاوە لەشاری هەولێر، دوا یارییەكانی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عیراق بەڕێوەچوو، تیپی 8 یانەی عیراق بەشدارییان لەم پاڵەوانێتییەدا كرد كە تیپی ئەم یانانە بوون (سلێمانی، نەوتی باكوور، جەیش، ئەكاد، حەشدی شەعبی، كۆیە، گازی باشوور، برایەتی). 
پاش ئەوەی یارییەكانی ئەم گردبوونەوەیە بە سیستمی خولێكی یەك قۆناغ بەڕێوەچوو، تیپی یانەكانی سلێمانی و نەوتی باكوور و جەیش هەریەكەو شەش یارییان بردەوە و یەك یارییان دۆڕاندبوو، هەریەكەو 6 خاڵیان كۆكردەوە، بەڵام تیپی یانەی سلێمانی بە جیاوازی تەنیا گێمێك لەگەڵ نەوتی باشوور پلەی دووەمی گرت و نەوتی باشوور یەكەم بوو، یانەی جەیش -یش سێیەم بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان